PM:08:29:19/07/2025
13160 جار خوێندراوەتەوە
لە سلێمانی سەری قوتووی دەرمان لە گەدەی هاوڵاتییەک دەرهێنرا، کە ماوەی شەش ساڵ بوو لەگەدەیدا مابووەوە. تەندروستی سلێمانیش دەڵێت، لە کاتی خواردنی دەرمانە درێژخایەنەکانیدا، بە هەڵە سەری قوتووی بوتڵی دەرمانەکەی قوتدابوو و چووەتە ناو گەدەیەوە.
ئەمڕۆ شەممە ١٩ـی تەمموزی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا وتی، تیمێکی پزیشکیی بەشی هەناوبینی لە نەخۆشخانەی هەرس و جگەری فێرکاری، نەشتەرگەرییەکی دەگمەنیان بۆ دەرهێنانی تەنێکی نامۆ ئەنجام داوە.
تەندروستی
سلێمانی دەڵێت، چارەخوازەکە ژنێکی تەمەن ٩٠ ساڵانە، کە ماوەی شەش ساڵ پێش ئێستا لە
کاتی خواردنی دەرمانە درێژخایەنەکانیدا، بە هەڵە سەری قوتووی بوتڵی دەرمانەکەی
قوتدابوو و چووەتە ناو گەدەیەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد،
لەلایەن تیمی پزیشکییەوە سەری قوتووەکە لە گەدەیدا دەرهێنراوە و لە ئێستادا باری
تەندروستی ئەو ئافرەتە بەتەمەنە جێگیرە و لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.