سەردێڕ:

شازادە نوستووەکە دوای ١٩ ساڵ مانەوە بە بێ هۆشی کۆچی دوایی کرد

PM:08:02:19/07/2025

3640 جار خوێندراوەتەوە

شازادە نوستووەکەی سعودیە دوای ٢٠ ساڵ مانەوەی لە حاڵەتی کۆما و لە ژێر چاودێری پزیشکیدا کۆچیی دوایی کرد.


ئەمڕۆ شەممە ١٩ـی تەمموزی ٢٠٢٥، خالید بن تەلال باوکی شازادە خەوتووەکە، مردنی کوڕەکەی راگەیاند و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیوویەتی، "بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە کۆچی دوای کوڕە ئازیزەکەمان رادەگەیەنین".

وەلید خالید تەڵاڵ شازادەی سعودییە، کە بە شازادەی نوستوو ناسرابوو لە ساڵی ٢٠٢٥ لە رووداوێکی هاتووچۆدا بە سەختی بریندار بوو و بەوهۆیەشەوە چووە حاڵەتی کۆماوە.
شازادەکە لە تەمەنی ٣٥ ساڵیدا و دوای مانەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٠ ساڵ لە حاڵەتی کۆمادا لە ژێر چاودێری پزیشکیدا ئێوارەی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

 













گەلەری