PM:07:03:19/07/2025
1256 جار خوێندراوەتەوە
شارەوانی سلێمانی هەڵمەتێکی بۆ لێکردنەوەی پۆستەری ریکلام لە شەقام و شوێنە گشتییەکان دەستپێکردووە و دەڵێت، ئامانجیان لەم کارە پاکڕاگرتنی ژینگەی شارەکەیە.
ئەمڕۆ شەممە ١٩ـی تەمموزی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، سەرجەم تابلۆ و ریکلامی نایاسایی لە شەقام شوێنە گشتیەکان لێکرانەوە و لابران.
ئاماژە
بەوەکراوە، ئەو پۆستەر و تابلۆیانەی کە لێدەکرێنەوە ئەوانەن کە سیمایەکی ناشرین بە
شەقامەکان دەبەخشن و لەو شوێنانە هەڵواسراون کە بوونەتە بەربەست بۆ هێماکانی هاتووچۆ
و گرفت بۆ شۆفێران دروستدەکەن.
هاوکات لەم
هەڵمەتەدا، دەستگیراوە بەسەر چەند ئامێرێکی میکسەری چیمەنتۆ و گەڵابە کە هۆکاربوون
بۆ پیسبوونی ژینگەی شەقام وشوێنەگشتەکان.