PM:04:47:19/07/2025
13724 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی دەڵێت، لە سبەینێوە پرۆسەی وەرگرتنی منداڵ لە باخچەی منداڵان دەستپێدەکات.
ئەمڕۆ شەممە ١٩ـی تەمووزی ٢٠٢٥، نەژاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی وتی، ئەو منداڵانەی لە قۆناغی یەکەمی باخچەی منداڵانی چوار ساڵی وەردەگیرێن مەرجە رۆژی لە دایکبوونیان لە نێوان یەکی یەکی ٢٠٢١ تا ٣١ـی ١٢ـی ٢٠٢١ بێت.
وتیشی ئەو منداڵانەی لە قۆناغی دووەمی باخچەی
منداڵانی پێنج ساڵی وەردەگیرێن مەرجە، رۆژی لە دایکبوونیان لە نێوان ١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٠
تا ٣١ـی ١٢ـی ٢٠٢٠ بێت