PM:03:25:19/07/2025
1160 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ بۆ جارێکی تر لە کۆنگرەی کۆمەڵی دادگەریی، عەلی باپیر وەک سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری هەڵبژێردرایەوە.
ئەمڕۆ ١٩ی تەمموزی ٢٠٢٥، بەپێی میدیاکانی کۆمەڵی دادگەریی، لە پێنجەمین کۆنگرەیاندا کە ٧٨ کەس خۆیان بۆ سەرکردایەتی نوێ کاندید کردبوو، عەلی باپیر وەک سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری هەڵبژێردرایەوە.
پێشتریش مەکتەبی هەڵبژاردنی کۆمەڵی دادگەریی وتی، لە کۆنگرەکەدا ئەندامانی ئەنجومەنی
سەرکردایەتی و سەرۆکی حزبەکە هەڵدەبژێردرێت.
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کە ناوی پێشووی کۆمەڵی
ئیسلامیی کوردستان بووە، جووڵانەوەیەکی ئیسلامییە لە کوردستانی باشوور، لەلایەن عەلی
باپیرەوە لە ئایاری ساڵی ٢٠٠١ەوە دامەزرێنراوە.