سەردێڕ:

ژینگەپارێزانی سنووری سۆران: دوو مووچەمان فەوتاوە

PM:02:14:19/07/2025

892 جار خوێندراوەتەوە

ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی سنووری سۆران بە ئێن ئاڕ تییان راگەیاند، بەهۆی گواستنەوەیان لە کۆمپانیایەکەوە بۆ کۆمپانیایەکی تر، دوو مووچەیان فەوتاوە و لایەنی پەیوەندیدار پشتگوێی خستوون.


ئەمڕۆ شەممە ١٩ی تەمموزی ٢٠٢٥، ژمارەیەک ژینگەپارێز لە نەخۆشخانەکانی سنووری سۆران کە نەیان ویست ناویان ئاشکرا بکرێت، بە ئێن ئاڕ تییان وت، نزیکەی ٣٠٠ کەسن و مووچەکانیان لە نێوان ٣٣٠ بۆ ٥٠٠ هەزار دینارە و دوو مووچەیان فەوتاوە.

روونیان کردەوە، تاکو ئێستا مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی رابردوو و مانگی ١ ی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە، زۆربەیان دۆخی داراییان سەختە و ناتوانن شیر بۆ منداڵەکانیان بکڕن.

باسیان لەوەشکرد، ساڵی رابردوو لە کۆمپانیایەک کاریان کردووە و سەر بە ئەوێ بوون، ئەمساڵ سەر بە کۆمپانیایەکی دیکەن و لەم ئاڵوگۆڕەدا دوو مووچەیان فەوتاوە.

وتیشیان، چەندین جار لەگەڵ وەزیری تەندرووستی و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران و بەڕێوەبەری گشتی تەندرووستی سۆران گفتوگۆیان کردووە، بەڵام تاکو ئێستا کێشەکەیان بۆ چارەسەر نەکراوە.














گەلەری