AM:11:11:19/07/2025
1224 جار خوێندراوەتەوە
بایەکی بەهێز سلێمانی و بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە، بەپێی پێشبینیەکانى کەشناسیش سبەى پلەکانى گەرما کەمێک دادەبەزن و خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە.
ئەمرۆ شەممە ١٩ـی تەممووزـی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم وتی، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و خۆڵبارین بەشێکی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.
باسی لەوەشکرد، پلەکانی گەرما یەک بۆ
دوو پلە نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و بەرزترین پلە لە گەرمیان دەبێت
بە ٤٤ پلەی سیلیزی و نزمترین پلەی گەرماش لە حاجی ئۆمەرانە کە ٣٠ پلەی سیلیزی دەبێت.