سەردێڕ:

ڤیدیۆی دەرکەوتنى بەڕێوەبەرێک و کارمەندێکی کۆمپانیاکەى لە کۆنسێرتێکدا دەنگیدایەوە

PM:11:03:18/07/2025

5080 جار خوێندراوەتەوە

ڤیدیۆی بەڕێوەبەری کۆمپانیایەک و کارمەندەکەی بەیەکەوە لە شاشەی تایبەتی کۆنسێرتی گروپێکی میوزیکیدا میدیا جیهانییەکانی تەنیوە.


لە کۆنسێرتێکی میوزیکیی تایبەت بە گروپی کۆڵد پلەی، وێنەى ڤیدیۆیی دوو کەس کە یەکێکیان ئاندی بایرۆن بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئەسترۆنۆمەری تەکنەلۆجی و ئەوی تریان کریستین کابۆت خانمە کارمەندی کۆمپانیاکەی بوو و یەکتریان لەباوەش گرتبوو دەنگیدایەوە.

ڤیدیۆکە پەیوەندیی نهێنیی بەڕێوەبەر و کارمەندەی نیشاندا و هەر زوو دوای دەرکەوتنیان لە کامێرای تایبەتی یاریگاکەوە، کریستین کابۆت رووخساری خۆی داپۆشی و ئاندی بایرۆنیش خۆی لە زوومی کامێراکە شاردەوە.













گەلەری