سەردێڕ:

ئاگرێکی گەورە لە ناوچەیەکی مینڕێژکراو لە سنووری سۆران کەوتووەتەوە

PM:10:12:18/07/2025

1628 جار خوێندراوەتەوە

ئاگرێکی گەورە لە کوێستانەکانی سەکران لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کەوتەوە و تا ئێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە.


ئەمڕۆ هەینی ١٨ـی تەمموزی ٢٠٢٥، بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، ئاگرێکی گەورە لە ناوچە شاخاوییەکانی سەکران کەوتووەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەبەر ئەوەی ئەو شوێنە ناوچەیەکی مینڕێژکراو و مەترسیدارە، تا ئێستا نەتوانراوە ئاگرەکە بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵ بکرێت و هۆکاری سەرهەڵدانی ئاگرەکە نازانرێت.













گەلەری