PM:09:41:18/07/2025
1264 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق رایگەیاند، ٤٩ هەزار کرێکاری بیانی لە عێراقدا بوونیان هەیە و کاردەکەن.
ئەمڕۆ هەینی ١٨ـی تەمموزی ٢٠٢٥، حەسەن خوام، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق وتی، "تا ئێستا ژمارەیەکی دروستی ئەو کرێکارە بیانییانەمان لانییە کە بە شێوەی نایاسایی داخڵی عێراق بوون، بەڵام ئەوانەی بە رێگای فەرمی هاتوون و مۆڵەتی کارکردنیان هەیە ٤٩ هەزار کەسن".
ئاماژەی
بەوەشکرد، بەپێی یاسا لە هەر دامەزراوەیەک یان کۆمپانیایەک پێویستە رێژەی دەستی
کاری ناوخۆ رێژەی ٨٠٪ و دەستی کاری بیانی ٢٠٪ بێت، ئەگەر رێژەی کرێکارانی بیانی
لەوە زیاتربێت تووشی لێپێچینەوە یاسایی دەبنەوە.