PM:08:22:18/07/2025
5588 جار خوێندراوەتەوە
فەرماندەیی هێزە چەكدارەكانی عیراق كۆتایی هاتنی كاری ئەو لیژنەیەی راگەیاند كە پێكهێنرابوو بۆ ئاشكراكردنی ئەو لایەنەنانەی تێوەگلاون لەهێرشكردنە سەر پێگەی رادارەكانی تایبەت بەهێزە چەكدارەكانی عیراق.
ئەمڕۆ هەیینی ١٨ـی تەمووزی ٢٠٢٥، سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند، بەكۆتایی هاتنی كاری ئەو لیژنەیەی لەسەر فەرمانی محەمەد شیاع سودانی پێكهاتبوو، ئەوەیەكلابووەتەوە كە ئەو درۆنانەی لەهێرشەكاندا بەكارهێنراون لەدەرەوەی عیراق دروستكراون و هەڵگری كڵاوەی جەنگی بوون بەكێشی جیاواز.
ئاماژەی
بەوەشكردووە، درۆنەكان لەچەند ناوچەیەكی دیاریكراو لەناو خاكی عیراقەوە هەڵدراون،
ئەو لایەنانەش كە بەپرسی ئەو كردەوە دوژمنكارانەیەن بەوردی دەستنیشانكراون ( بەبێ
ئەوەی ئاماژەیان پێبكات یاخود ناویان بهێنێت).
سەباح نوعمان
دەڵێت، سەرجەم ئەو درۆنانەی لەهێرشەكاندا بەكارهێنراون یەك جۆرن، ئەوەش بەڵگەیە
بۆئەوەی ئەو لایەنەی كردەكەی ئەنجامداوە تەنها یەك لایەنی جێبەجێكارە.
لەكۆتایی
راگەیەندراوەكەی وتەبێژی فەرماندەیی هێزە چەكدارەكانی عیراقدا هاتووە، تەواوی
رێكارە پێویستەكان بەرامبەر بە سەرجەم ئەو لایەنە دەگیرێت بەر كە لەو هێرشانەدا
تێوەگلاون و رووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە.