PM:07:01:18/07/2025
852 جار خوێندراوەتەوە
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، تا ئێستا زیاتر لە ٧٧١ هەزار کەس ناوی خۆیان بۆ کارمەندی سەر سندووق تۆمار کردووە.
ئەمڕۆ هەینی ١٨ـی تەمموزی ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا وتی، بە پێی نوێترین ئامار، تا ئێستا ٧٧١ هەزار و ٦٥٥ کەس، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ناوی خۆیان بۆ کارمەندی سەر سندووقی دەنگدان تۆمار کردووە.
کۆمسیۆن وتیشی،
زۆرینەی ئەو کەسانەی خۆیان تۆمار کردووە وەک کارمەندی سەر سندووقی دەنگدان،
دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکانن.
هاوکات باسی
لەوەشکرد، زۆرترین کەس لە پارێزگای نەینەوا خۆیان تۆمار کردووە کە ژمارەیان ٧٦
هەزار و ٧١٣ کەسە و کەمترین کەسیش لە پارێزگای موسەننایە، ژمارەکەش ١٥ هەزار و ٧١٩
کەسە.