PM:06:17:18/07/2025
5244 جار خوێندراوەتەوە
بەرگری شارستانی هەولێر دەڵێت، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ مێردمنداڵێک لە ئاوی زێی گەورەدا خنکا و بە ماوەیەکی کەم توانرا تەرمەکەی بدۆزرێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی ١٨ـی تەمموزی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە، کاتژمێر ٣:٣٠ خولەکی دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ مێردمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵان لە زێی گەورەدا خنکا.
ئاماژەی بەوەشکرد، مێردمنداڵەکە خەڵكی دەرەوەی هەرێمی کوردستانە و دانیشتووی کەمپی دارەشەکرانە، دوای کاتژمێرێک لە خنکانی توانرا تەرمەکەی بدۆزرێتەوە و رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر بکرێت.