PM:04:26:18/07/2025
1624 جار خوێندراوەتەوە
هاتووچۆی کەرکوک رایگەیاند، کارمەندێکیان لە کاتی ئەرکدا ئۆتۆمبێلێک خۆی پێدا کێشاوە و بەسەختی بریندار بووە، دوای زیاتر لە ١٠ رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە ئەمرۆ گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ هەینی ١٨ـی تەمموزی ٢٠٢٥، هاتووچۆی کەرکوک گیان لەدەستدانی کارمەندێکیانی بە رووداوی هاتووچۆ راگەیاند، کارمەندەکە ناوی زیاد شاکر بەکرە و پلەی مفەوەز بووە.
ئەو کارمەندەی
گیانی لەدەستداوە،زیاتر لە ناو خەڵکدا بە زیاد ئەبو شوارب ناسراوە و لە کاتی
ئەرکدا بە سەختی بریندار بووە، کاتێک ئۆتۆمبێلێک خۆی پێدا کیشاوە.
بەگوێرەی
زانیارییەکان، دوای زیاتر لە ١٠ رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ گیانی لە دەستدا.