سەردێڕ:

کۆمپانیای کاری پارتی بۆ رۆیتەرز: هیچ ئامادەکارییەک بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت نەکراوە

PM:03:52:18/07/2025

6320 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری چاوگێک لە کۆمپانیای کاری پارتییەوە دەڵێت، هیچ ئامادەکارییەک بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوت نەکراوە.


ئەمڕۆ هەینی ١٨ی تەمموزی ٢٠٢٥، ئاژانسی رۆیتەرز دەڵێت، چاوگێک لە کۆمپانیای ئەپیکورەوە وتی، دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت پەیوەستە بە وەرگرتنی نووسراوی رێکەوتنەکەوە.

هاوکات، چاوگێکی تریش لە کۆمپانیایەکی کاری پارتییەوە کە هێڵی بۆرییەکە بەڕێوەدەبات، وتی، هیچ ئامادەکارییەک بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم نەکراوە.

هەروەها، ئەمڕۆ، مایڵز کاگینز، وتەبێژی کۆمپانیاکانی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان، ناسراو بە "ئەپیکور"، بڵاویکردەوە، بۆ هەناردەکردنەوەى نەوتی هەرێم، چاوەڕوانن نووسراوى فەرمی رێککەوتنى نێوان هەرێم و بەغدایان پێبگات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەپێی رێککەوتنەکەی هەرێم و بە‌غدا کە لەلایەن هەردوولاوە پەسەندکرا، بڕیارە هەرێم ٢٣٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ بکات.













گەلەری