PM:03:26:18/07/2025
3180 جار خوێندراوەتەوە
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەڵێت، گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ تاران دەستیپێکردووەتەوە و لە هەفتەیەکدا دوو گەشت ئەنجامدەدات.
ئەمڕۆ هەینی ١٨ی تەمموزی ٢٠٢٥، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە دەڵێت، گەشتەکانی لەگەڵ هێڵی ئاسمانی ماهان ئێر لە تاران دەستپێکردووەتەوە هەفتانە دوو گەشتى لە سلێمانییەوە بۆ تاران و بەپێچەوانەوە هەیە.
راگرتنی گەشتە
ئاسمانییەکان لە کاتێکدایە، بەرەبەیانی ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەهۆی هێرشە لەناکاوەکانی
ئیسرائیل و ئێرانەوە، فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکان داخران و گەشتەکانیش هەڵوەشانەوە،
دوای راگەیاندنی دانووستان، ئاسمانی ناوچەکە بە رووی گەشتەکاندا کرایەوە.