سەردێڕ:

هەولێر؛ هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیل لە پارکەکاندا دەستیپێکرد

PM:02:08:18/07/2025

1300 جار خوێندراوەتەوە

ئەندازەی پارکەکان دەڵێت، بەهۆی تێکدانی ئاسایشی هاوڵاتییان لە ناو پارکەکاندا، هەڵمەتێکی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیلیان دەستپێکردووە.


ئەمڕۆ هەینی ١٨ی تەمموزی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پاركەكانی هەولێر بڵاویکردەوە، دوای سکاڵا و ناڕەزایی هاوڵاتیان لەبارەی چەند ماتۆڕسکیلێکەوە کە سیمای پارکی هەواریان تێکداوە، دەسـتبەجێ بـەڕێوەبەرایەتییەکە پەیوەندی بە ئاسایش و پـۆلیسی بـنەسـڵاوەوە کـردووە و دەـست بـەسەر ئـەو ماتۆڕانە دا گیراوە کە ببـونە هۆی تێکدانی ئارامی و ناشرینکردنی سیمای پارک.

وتیشی، داوا لە هێزە ئەمـنیەکانی ئەو سنوورە دەکەن، پاڵپشت و هەماهەنگیان بن بۆ بەردەوامبوونی ئەم هەڵمەتانە.

دەشڵێت، ئـەم هـەڵمەتە یـەکەم و کـۆتا جـار نابێت و تـەوای پارک باخچە و شوێنە گشتییەکان دەگرێتەوە.

 













گەلەری