پەیامێك بۆ عەسكەر و عەنتەر و مێشی ئەلیكترۆنی
PM:06:31:05/09/2025
23216 جار خوێندراوەتەوە
رەحمان غەریب
+
-
چەند جارێ
دیداریان لەگەڵ كردووم، سوپاسی ئەو كەناڵانە دەكەم، ئێستاش ئەو وەڵامم بۆ
پرسیارەكانیان وەك خۆیەیەتی، لە یەك دێڕیش پەشیمان نیم، بڕوای تەواوم هەیە كە
نابێت بە هەر پاساوێك بێت لە ئاست پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان
بێدەنگ بین.
تێدەگەم
دەسەڵاتی سیاسی ئەو وڵاتە بەردەوام دەیان و سەدان ئامرازی و میدیایی و سیاسی و
دامەزراوەی لێكۆڵینەوە و راپرسی بە پاڵپشتی نوخبەیەكی پەیوەست بە پاری سیاسی، بۆ
شەڕی دەرونی وەگەڕدەخات، ئامانجیش بەردەوام بوونی خۆی و نوقمكردنی دەرونی
هاوڵاتیانە لە نائومێدی و بێدەنگی و قبوڵكردنی واقعی حاڵ، بێ گوێدان لەوەی ئەم
نائومێدی و بێدەنگییە بگۆڕێت بۆ توڕەیی بێسنوور، ئەم نیزامە سیاسییە دەبێت لەو
بێدەنگییە بتۆقێت.
من نائومێد و بێدەنگ نیم و نابم، توڕەم لەم واقعە، ناڕازییم لەوەی
رووی لولەی تۆپخانە، و زرێپۆش بكرێتە رۆڵەی كورد، بێزارم و دەنگم بەرزە كە
رۆژنامەنوسی رەخنەگر بكرێتە كونجی زیندان، ئەبێت قسە بكەم كە زیندان دەبێتە شوێنی
سەركردەكانی ئۆپۆزسیۆن، هاوار بكەم كە جارێ خێزان هەیە تەرمی رۆڵەكانی
وەرنەگرتۆنەوە تا پرسەی بۆ دابنێ، كێ ئەم ستەمەی بەناوی كوردایەتی قبوڵە، پیرۆزی
خۆی بێت.
هەموو چیرۆكەكە
ئەوەیە هەندێك لە گوزارشتەكانی خۆم تێكەڵ بە هەڵوێستی میترۆ بووە، كە گوتاری
رێكخراوی مەدەنی و سیاسی تێكەڵ یەكتر نەبن، ئەو فشارانەی سەر رێكخراوەكەیش
كەمبێتەوە.
ئینجا میترۆ سەروپێخانە نییە، تا حزبێك لافیتەیەكی بە دەرگاكەیەوە
بكەن بنوسن دامانخست، رێكخراوەكەمان بە پارەی سیاسی بەرێوەناچێت تا دەستێوەردان لە
كارەكانی بكرێت،ئەم رەفتارە بۆ
ئەو توتییەكانی میدیای سێبەر و كرێگرتەی پارتە سیاسییەكان و رێكخراوە
وابەستەكانیان گونجاوە، كە بە پارەی عەسكەر و عەنتەری پارتە سیاسییە
دەسەڵاتدارەكان بەڕێوە دەچن، نەك بۆ ئێمە كە لەگەڵ رێكخراوێكی ناسراوی وەکIMSـیدانیماركی پاڵپشتی دارایی دەكات.