سەردێڕ:

لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا

PM:06:47:02/09/2025

20404 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لە نزیک چەمی رێزان مینی پاسێک وەرگەڕاوە و بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانیش بە ئێن ئاڕ تی وت، لە رووداوەکەدا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی وت، پاسێکی گەشتیاران لە نزیک چەمی رێزان لە سنووری سلێمانی وەرگەڕاوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کاتژمێر ٤ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پاسێکی گەشتیاری کە هەڵگری هاوڵاتییانی عەرەب بووە، لەسەر رێگای چەمی رێزان وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.
باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا تەرمی ئەو چوار کەسە گەیەندراوەتە پزیشکی دادی سلێمانی و بریندارەکانیش رەوانەی نەخۆشخانە کراون.













گەلەری