بۆچی نەوەی نوێ و سەرۆکەکەی دەکرێنە ئامانج؟
PM:04:33:04/09/2025
1140 جار خوێندراوەتەوە
کاوە عەبدولقادر
+
-
لە ئیمامی "عەلی" یان پرسی ئەگەر
رۆژێک بەسەرماندا هات نەمانزانی بەدوای کێ بکەوین و کێ راستە، چی بکەین؟
فەرمووی: سەیری تیری دوژمن بکەن رووی لە
کێ یە لەگەڵ ئەو بن.
سەیری یەکێتی و پارتی بکەن بەو هەموو میدیا زەبەلاحەیان
بەفەرمی وسێبەرەوە کەمانگانە سەدان ملیۆن دۆلار لەسەر حسابی خەڵکی لێ خەرج دەکەن،
بەحزب وحکومەت بەدەسەڵاتی قەزائی و دادوەرودادگاکان هەمویان خستۆتە گەڕ لەدژی
شاسوار عەبدولواحید و نەوەی نوێ وەک ئەوەیکێشەی مووچە و بودجە و فەشەلی ئیداری وحوکمڕانی وڵات و قاچاغچێتی نەوت
وداهاتی ناوەخۆو گومرگەکان نەوەی نوێ وسەرۆکەی لێی بەرپرس بن!
نازانم ئەو ترسەی یەکێتی و پارتی لەچیە و بۆچی
وا زەندقیان چووە لەکاک شاسوار و نەوەی نوێ بەڵام ئەوە دەزانم داهاتووی حوکمڕانی
وگۆڕانکاری لەسیستەمی سیاسی و ئیداری ئەم وڵاتە لەسەر دەستی نەوەی نوێ بەسەرۆکایەتی
کاک شاسوار عەبدولواحید دەبێت و چارەنوسی ئێوەش لە رژێمە گەندەڵ و دیکتاتۆرەکانی
ناوچەکە باشتر نابێت.
بۆیە پێویستە هاوڵاتیان لەو قۆناغەدا پشتگیری نەوەی
نوێ بکەن بۆ بەجێهێنانی ئەو گۆڕانکاریانە، چونکە وەک ئیمامی عەلی دەفەرموێت (تیری
دوژمن لەکوێ بێت بەدوای ئەو بکەون چونکە ڕاستی لای ئەوانە).
ئێستا هەموو خەڵکی کوردستان دەزانێ کە ئاراستەی
تیروکانی یەکێتی و پارتی تەنها لەسەر نەوەی نوێ وسەرۆکەکەیەتی، بەڵام نەک پاشەکشە
ناکەین بەڵکو ئەمە دەکەینە خاڵی بەهێز بۆ سەرکەوتن، رابردووی نەوەی نوێش سەلمێنەری
ئەو ڕاستیەیە.