PM:01:20:18/07/2025
1208 جار خوێندراوەتەوە
شارەوانی رانیە لەبارەی پیسبوونی شارەکە بەهۆی زبڵ و پاشماوەی خاوەن دوکاندارەکانەوە هۆشداری دەدات.
ئەمڕۆ هەینی ١٨ی تەمموزی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی رانیە دوکانداران و خاوەن پیشەکانی سنوورەکە ئاگاداردەکاتەوە، کە دیاردەی فڕێدانی خۆل و خاشاک لە نزیک شوێنی کارەکانیانەوە، بووەتە هۆی بڵاوبونەوەی بۆنی ناخۆش و بێزارکردنی هاوڵاتیان.
وتیشی، کۆبوونەوەی هەموو ئەو خۆڵ و خاشاکە بووەتە هۆی پیس بوونی ژینگەی شارەکە، ئەمەش سەرەڕای بەردەوامی هەوڵەکانی
کۆمپانیای پاککەرەوە بۆ پاکڕاگرتنی.
هەر بۆیە
پێویستە لەسەر خاوەن کار و پیشەکان، پاشماوەکانیان بخەنە ناو زەرفی رەشی گەورەوە
زبڵەکەیان لەبەردەم شوێنی کارەکانیان دابنێن و بە باشی دایانپۆشن و پابەندی
رێنمای شارەوانی بن.