سەردێڕ:

وەزیری پیشەسازیی عێراق: پێویستە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تەوتین بکرێت

PM:12:05:18/07/2025

2156 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری پیشەسازیی عێراق دەڵێت، پێویستە لە ماوەی سێ مانگدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تەوتین بکرێت.


ئەمڕۆ هەینی ١٨ی تەمموزی ٢٠٢٥، خالید بەتال، وەزیری پیشەسازی عێراق باسی لەوەکرد، لە ئێستادا لیژنەکان تاووتوێی ژمارەیەک دۆسییەی پەیوەست بە تەوتینکردنی مووچەخۆرانی هەرێم دەکەن و چاوەڕێی ئەنجومەنی وەزیرانن بڕیاری لەسەر دەربکات، پێویستە لە ماوەی سێ مانگدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تەوتین بکرێت.

وتیشی، خاڵی گرنگی بڕیارەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان بەغدا و هەرێم پێکبهێنرێت بۆ تەواوکردنی تەوتینی مووچەخۆرانی هەرێم بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی کە لە ماوەی سێ مانگدا تەواو بکرێت و  لە دوای ئەو ماوەیە مووچەی موچەخۆرانی هەرێم راستەوخۆ دەخرێتە سەر هەژمارە بانکییەکانیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، بریارەکەی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم چارەسەری بەردەوامی کێشەکان دەکات.

 














گەلەری