کەشناسی هەرێم دەڵێت، پلەی گەرما بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و بە پێی میدیا عێراقییەکانیش، ٩ شاری عێراق لە پلەی یەکەمی ریزبەندی گەرمترین شارەکانی جیهاندان.
ئەمڕۆ هەینی ١٨ی تەمموزی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێـت، پلەی گەرماش کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
لەبارەی کەشی
سبەینێش دەڵێت، هەمان شێوەی ئەمڕۆ بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرماش یەک بۆ
دوو پلە بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.
لە چلەی
هاویندا پلەی گەرما دەگاتە ئاستی کوڵان و میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، ٩ شاری
عێراق لە پلەی یەکەمی ریزبەندی گەرمترین شارەکانی جیهاندان و بەسرە پلەی گەرمی ٥١
پلەی سەدی تۆمارکردووە.
پلەی گەرما لە
دیارترین ناوچەکانی هەرێم بەم شێوەیە:
هەولێر : ٤٣ پلەی
سیلیزی
سلێمانی : ٤٢
پلەی سیلیزی
دهۆک : ٤٢ پلەی
سیلیزی
کەرکوک : ٤٥
پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٤٣ پلەی
سیلیزی
هەڵەبجە : ٤٣
پلەی سیلیزی
سۆران : ٤١ پلەی
سیلیزی
حاجی ئۆمەران :
٣٢ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٤٦ پلەی
سیلیزی