چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەکاتی پاککردنەوەی پردێکی پەڕینەوە لە هەولێر، ئۆتۆمبێلێک خۆی بە ماتۆڕسکیلی ژینگە پارێزێکدا کێشا و بەهۆیەوە ژینگەپارێزەکە کەوتە خوارەوە و گیانیلەدەستدا.
ئەمڕۆ هەینی ١٨ی تەمموزی ٢٠٢٥، چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی وت، رووداوێکی هاتوچۆ لە سەر پردی شۆڕش لە شەقامی شەست مەتری هەوڵێر روویدا، لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لە دەستداو کەسێکی تریش بریندارە.
چاوگەکە وتیشی،
ئەو ماتۆڕسکیلە کاری کۆکرنەوەی خۆڵ و خاشاکی لەو شەقامەدا کردووە و دواتر ئۆتۆمبێلێکی
جۆری نیسان پیکاب لە چواڕیانی عەنکاوەوە بەرەو ئەوێ هاتووە و خۆی بە
ماتۆڕسکیلەکەدا کێشاوە، بەهۆیەوە یەکێک لە ژینگە پارێزەکان لەسەر پردەکە کەوتەخوارەوە و
دەستبەجێ گیانیلەدەستدا.
باسی لەوەشکرد،
تەمەنی ئەو کەسەی کە گیانیلەدەستداوە ٢٥ بۆ ٣٠ ساڵە و هەردووکیشیان خەڵکی
بەنگلادیشن و یەکێکیان بە سەختی بریندارە.
ئاماژەی بەوەشکرد،
شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە لە ئێستادا راگیراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.