AM:08:20:18/07/2025
960 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم راگرت، ئەمە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٩ دۆلار و ٨٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ هەینی ١٨ـی تەمموزی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرزبووەوە و بە ٦٧ دۆلار و ٨١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمەش
لەکاتێکدایە، داتاکان دەریانخستووە کە پرۆسێسکردنی نەوتی خاو لە پاڵاوگەکانی چین
لە مانگی حوزەیران بەڕێژەی ٨.٥٪ لە چاو ساڵی رابردوودا بەرزبووەتەوە، ئەمەش
ئاماژەیە بۆ زیادبوونی خواست لەسەر سووتەمەنی.