پەروەردەی هەرێم رێکار و رێنمایی نوێی بۆ تۆمارکردنی قوتابیان و خوێندکاران بۆ خوێندنی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و دەڵێت، ناونووسین لە ٢١ـی ئەم مانگە دەستپێدەکات، دەشڵێت، ئەو منداڵانەی مافی ناونووسینیان هەیە، پێویستە بەرواری لە دایکبوونیان لە ١ـی مانگی ئەیلولی ٢٠١٩ تا ٣١ـی ئابی ٢٠٢٠ بێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ـی تەمموزی ٢٠٢٥، بەپێی نووسراوێکی فەرمی کە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، پڕۆسەی تۆمارکردن و دابەشکردنی قوتابیان و خوێندکاران بەپێی چەند قۆناغ و رێکارێکی دیاریکراو دەبێت.
بەپێى
نوسراوەکە، پرۆسەی ناونووسینی قوتابیانی پۆلی یەکی بنەڕەتی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦
لە رۆژی ٢١ـی ئەم تەمموز دەستپێدەکات و تا رۆژی ٢١ـی مانگی ئاب بەردەوام دەبێت.
هەروەها لە
نوسراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە نابێت ژمارەی ئەو قوتابیانەی وەردەگیرێن لە
قوتابخانەكاندا زیاتر بێت لە توانای قوتابخانەكە.
لەبارەى
رێکارەکانى گواستنەوەى قوتابیانیش لەنێوان ناوەندەکانی خوێندنی حکومی لە
پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان، راپەڕین، زاخۆ، سۆران) و
ئیدارە سەربەخۆکاندا، لە نوسراوەکەدا هاتووە کە گواستنەوەی قوتابیان لە قۆناغی
بنەڕەتی و ئامادەیی بە شێوەی ئەلیکترۆنی و لەرێگەی سیستەمی(E-parwarda) ئەنجام
دەدرێت.
هەروەها،
گواستنەوە لەنێوان قوتابخانە و خوێندنگە ناحکومییەکان و حکومییەکان بەپێی چەند
مەرج و رێنماییەک کراوە، کە تیایدا رەچاوی شوێنی جوگرافی و توانای لەخۆگرتنی
قوتابخانەکان دەکرێت، لە نوسراوەکەدا وا هاتووە.
نوسراوەکانی
وەزارەتى پەروەردە: