PM:04:00:15/07/2025
1864 جار خوێندراوەتەوە
هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر شەقامی مەلیک مەحمود و بە دیاریکراوی لەژێر یەکتربڕی ئارام، لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویدا.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی تەمموزی ٢٠٢٥، هاتووچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی تیژڕەوی شۆفێری ئۆتۆمبێلیێکی جۆری جێب و بێئاگایی لە رەوشی شەقامەکە، کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکە لەدەست دەرچووە و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلی جۆری سایپا.
ئاماژەی
بەوەشکرد، لە ئەنجامی ئەم رووداوە، شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری سایپا برینداربوو و
رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.