دوای بەرزبوونەوەی بەرچاوی دۆلار بەهۆی دەستپێکی شەڕەکانی ئیسرائیل و ئێرانەوە، ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٠ هەزار و ٤٠٠ دینار لە بازاڕەکانی هەرێمدا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی تەمموزی ٢٠٢٥، بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەرامبەر بە دینار دابەزی و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٠ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەراورد بە دوێنی نزیکەی ٥٠٠ دینار لە بەهاکەی دابەزیوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، مەزهەر ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق
دەڵێت، عێراق چووەتە قۆناغێکی نوێ لە جێبەجێکردنی سیاسەتی جێگیرکردنی نرخ و
رێکارەکانیان بۆ ئەو مەبەستە سەرکەوتووبوون و نرخەکان جێگیرن و هیچ گرانی و
هەڵئاوسانێکی ئابووری دروست نەبووە.
نرخی سەرجەم
دراوەکانی تر بەم شێوەیە:
نرخی ١٠٠ یۆرۆ
بەرامبەر بە ١٦٠ هەزار دینارە
نرخی ١٠٠ پاوەن
بەرامبەر بە ١٨٧ هەزار و ٥٠٠ دینارە
نرخی هەزار
کرۆنی سویدی بەرامبەر بە ١٢٤ هەزار دینارە
نرخی هەزار
کرۆنی نەرویجی بەرامبەر بە ١١١ هەزار و ٥٠٠ دینارە
نرخی یەک ملیۆن
تمەن بەرامبەر بە هەژدە هەزار و ٢٥٠ هەزار دینارە
نرخی ١٠٠ یۆرۆ
بەرامبەر بە ١١٥ دۆلارە
نرخی ١٠٠ پاوەن بەرامبەر بە ١٣٤
دۆلارە
نرخی هەزار کرۆنی سویدی بەرامبەر بە
٨٧ دۆلارە
نرخی هەزار
کرۆنی نەرویجی بەرامبەر بە ٨٠ دۆلارە
نرخی ١٠٠ دۆلار
بەرامبەر بە ٨ ملیۆن و ٨٠٠ تمەنی ئێرانییە