PM:12:58:15/07/2025
2888 جار خوێندراوەتەوە
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەڵێت، سبەی چوارشەممە، رێگای هاتن لە هەولێرەوە بۆ سۆران دادەخرێت و رێڕەوی رۆیشتنیش لە سۆرانەوە بۆ هەولێر، تەنها بۆ ئۆتۆمبێلی بچووک كراوە دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی تەمموزی ٢٠٢٥، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەی چوارشەممە، بەهۆی قیرتاوكردنی بەشێكی رێگای (سۆران – خەلیفان) لەناو گەلی عەلی بەگ، رێڕەوی هاتن لە هەولێر بۆ سۆران لە كاتژمێر حەوتی بەیانی تاوەكو كاتژمێر یەکی شەو بۆ هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێک دادەخرێت.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، هاوڵاتییان دەتوانن رێگاکانی (بێخاڵ-رەواندز-سۆران) بۆ هاتووچۆ بەکاربهێنن،
هەروەها رێڕەوی رۆیشتن لە سۆرانەوە بۆ هەولێر، تەنها بۆ ئۆتۆمبێلی بچووک كراوە دەبێت.
باسی
لەوەشکردووە، پێویستە بارهەڵگرەكانیش بە هەمانشێوە رێگای (سۆران-رەواندز-بێخاڵ)
بەكاربهێنن.