سەردێڕ:

نرخی زێڕ گەیشتە چەند؟

AM:09:01:15/07/2025

2248 جار خوێندراوەتەوە

هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٦٢ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٦٣ هەزار دینارە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ـی تەمموزی ٢٠٢٥، هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٦٢ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی سێ دۆلار بەرزبووەوە.

گۆرانکاری لە نرخی زێڕ لەدوای ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە میانی جێبەجێکردنی پلانی سەپاندنی باجی گومرگی بەسەر جیهاندا کە چەند وڵاتێکی گرتەوە، لە ناویاندا عێراق بەرێژەی ٪٣٠ باجی بەسەردا سەپێنرا، هەروەها بە رێژەی ٥٠٪ باجی گومرکی بەرزکردەوە لەسەر کانزای مسی هاوردەکراو بۆ ئەمریکا.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٦٧ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٦٣ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٩٤ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٥٨ هەزار دینارە

 













گەلەری