AM:08:18:15/07/2025
1008 جار خوێندراوەتەوە
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٨ دۆلار و ٩٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٢ دۆلار نزمبووەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ـی تەمموزی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش گۆڕانکاری بەسەرداهات و بە ٦٦ دۆلار و ٦٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
گۆڕانکاری لە نرخی نەوت لەدوای ئەوەدێت، هەشت ئەندامی ئۆپیک پڵەس کە بریتین لە سعودیە، روسیا، ئیمارات،
کوەیت، عومان، عێراق، کازاخستان و جەزائیر، کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاینیان ئەنجامدا بۆ
دیاریکردنی ستراتیژی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ مانگی ئاب.