PM:11:58:14/07/2025
2272 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، گەشبینە لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا ئاگربەست لە غەززە رابگەیەندرێت. دەشڵێت، ئەمریکا پشتگیری لە پێشنیازی ئاگربەستێکی ٦٠ رۆژە دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی تەمموزی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنووساندا سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە وتی، گەشبینە لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا بگەنە چارەسەرێک بۆ ئەم پرسە.
دەشڵێت،
ئەمریکا پشتگیری لە پێشنیازی ئاگربەستێک بۆ ماوەی ٦٠ رۆژ دەکات، کە بریتییە لە
ئازادکردنی قۆناغ بە قۆناغی بارمتەکان لە غەززە و کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە
ناوچە دیاریکراوەکانی ئەو کەرتە.
باسی لەوەشکردووە،
ئەمە جگە لە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە ململانێکان
بەشێوەیەکی یەکجارەکی و بۆ هەمیشە.