سەردێڕ:

دەستگیرا بەسەر یەک تەن پەتاتەی خراپبوودا

PM:10:40:14/07/2025

1488 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامییەتی هەڵەبجە دەڵێت، هاوڵاتییەک پەیوەندی پێوەکردووین و وتوویەتی، فریا بکەون کەسێک بارێک پەتاتەى نەشیاو و خراپبووى بارکردووە و دەیەوێت لە بازاڕدا ساغى بکاتەوە و دواتر لیژنەکانمان چوونەتە شوێنەکە و دەستیان بەسەرداگرت.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی تەمموزی ٢٠٢٥، قائیمقامییەتى هەڵەبجە بڵاوىکردەوە، دواى ئەوەى هاوڵاتییەک لیژنەکانى قائیمقامییەتى ئاگادار کردووەتەوە، لیژنەکان دەچن و دەست دەگرن بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا کە بڕی تەنێک و ٥٠ کیلۆگرام پەتاتەى پێبووە.

باس لەوەشکراوە، کابراى خاوەنى پەتاتەکان ویستوویەتى ئەو پەتاتانە کە نەشیاون بۆ خواردن، لەبازاڕدا بەسەر هاوڵاتییاندا ساغى بکاتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لیژنەکانیان یەکسەر دەستیان بەسەر بارە پەتاتەکەدا نەگرتووە، سەرەتا لیژنەى عەلوە پشکنینى وردیان بۆ کردووە و دواتر دەرکەوتووە کە بەکەڵکى خواردن نایەن و ئەمڕۆ دووشەممە تەلەفکراون و رێکارى یاسایىش بەرامبەر خاوەنەکەى گیراوەتەبەر.



 













گەلەری