سەردێڕ:

راگەیەندراوی دژە تیرۆر لەبارەی کەوتنەخوارەوەی درۆنێک لە هەولێر

AM:03:28:14/07/2025

3740 جار خوێندراوەتەوە

درۆنێک لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر کەوتەخوارەوە و دژە تیرۆری پارتیش دەڵێت، درۆنەکە بۆمبڕێژکراو بووە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی تەمموزی ٢٠٢٥، دژە تیرۆری کوردستان (پارتی) لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر خرایە خوارەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆر، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، کاتژمێر ٢ و ٢٠ خولەک درۆنەکە خراوەتەخوارەوە و  هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.












گەلەری