سەردێڕ:

بەهۆی رووخانی مزگەوتێکەوە سێ کرێکار برینداربوون

AM:10:05:12/07/2025

3040 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی رووخانی کۆنکرێتی سەقفی مزگەوتێک لە ناحیەی پیرەمەگرون، سێ کرێکار برینداربوون.


ئەمڕۆ شەممە ١٢ی تەمموزی ٢٠٢٥، بە پێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، لەکاتی درووستکردنی مزگەوتی تەلان لە ناحیەی پیرەمەگروون، لە ناکاو سەقفەکەی رووخاوە و بەهۆیەوە چەند کرێکارێک برینداربوون.

هەروەها، ژمارەی کرێکارە بریندارەکان سێ کەسە، بە پێی زانیارییەکان تەندرووستییان جێگیرە و رەوانەی نەخۆشخانە نەکراون.














گەلەری