سەردێڕ:

ئەو ئەشکەوتەی کە پڕۆسەی چەکدانانی پەکەکەی تێدا ئەنجامدەدرێت

AM:11:50:11/07/2025

2796 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ لە ئەشکەوتی جاسەنە لە سورداش، پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە ئەنجامدەدرێت و بە شێوەی راستەوخۆ دیمەنەکان ئاراستەی جەماوەر دەکرێن.


ئەشکەوتی جاسەنە دەکەوێتە باشووری هەرێمی کوردستان لە پشتی گوندی کانی خان، بە دووری ٥٠ کیلۆمەتر دەکەوێتە رۆژئاوای شاری سلێمانی، کە شوێنێکی گرنگی شۆڕشی باشووری کوردستانە لە نیوەی دووهەمی سەدەی بیستەمدا.

شایەنی ئاماژەپێدانە، خەباتکارانی کورد بە چاوی رێزەوە لە مێژووی پڕ لە شانازیی ئەو ئەشکەوتە دەڕوانن، لە ساڵانی رابردوودا گوندەکە نزیکەی ٣٠٠ ماڵی تێدا نیشتەجێبووه بەڵام دواتر لە لایەن حکومەتی بەعسەوە وێرانکراوە و چۆڵ بووە.
پێشتر جاسەنە ئەشکەوتێکی ئاسایی و جێی خۆحەشاردان و حەوانەوە بووە، بەڵام لەگەڵ گۆڕانی بارودۆخ و هەلومەرجی سیاسی ئەو کاتە، ئەرکی ئەشکەوتەکەش گۆڕا
.

دەروازەی چوونەوە ژوورەوە بۆ ناو ئەشکەوتەکە لە شێوەی سێگۆشەییە، ناو ئەشکەوتەکە نزیکەی ٤٠ مەتر درێژە و پانییەکەی ٩ مەترە و بەرزیی بنمیچی ئەشکەوتەکەش حەوت مەترە، لەژوورەوەش لە دوو بەش پێکهاتووە، بەشی پێشەوەی لە ژوورێک پێکدێت و بەشی دواوەشی بچووکترە لەوەی پێشەوە.

ئەم ئەشکەوتە ئێستا بووە بە ناوچەیەک بۆ نیازپاکی پەکەکە و هەر لەوێ گەریلاکان چەکەکانیان دادەنێن وەک دەستپیکیک بۆ پڕۆسەی ئاشتی.

 

 













گەلەری