سەردێڕ:

پۆلیسی کەرکوک: گەنجێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا

PM:01:48:10/07/2025

1936 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی کەرکوک دەڵێت، کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی براکەی دەستگیرکرا و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ی تەمموزی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک بڵاویکردەوە، گەنجێکی تەمەن ٣٠ ساڵ لە گەڕەکی قادیسە کوژراوە.

وتیشی، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی تیمەکانی پۆلیس بۆ رووداوەکە ، دەرکەوتووە کە براکەی خۆی کوشتویەتی و چەکەکەی دۆزراوەتەوە.

دەشڵێت، تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و بە پێی ماددەی ٤٠٦ـی یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە.

 













گەلەری