PM:01:06:10/07/2025
1808 جار خوێندراوەتەوە
بەرێوەبەری فریاکەوتنی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی داڕمانی دیوارێکەوە، کرێکارێک گیانیلەدەستدا و شەش کرێکاری دیکەش برینداربوون.
ئەمرۆ پێنجشەممە ١٠ی تەمموزی ٢٠٢٥، سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی وت، لە کاتی کارکردنی چەند کرێکارێکدا، دیوارێک لە نزیک فەرماندەیی سلێمانی داڕما و بەهۆیەوە یەکێک لەو کرێکارانە گیانیلەدەستدا.
بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، پێنج کرێکارەکەی دیکەش بە سەختی بریندار بوون و لە ئێستادا چارەسەری پزیشکی وەردەگرن.