خورشید هەرکى کەسایەتیى دیاری عەشیرەتى هەرکى دەڵێت، کێشەکە چارەسەرکراوە و نێچیرڤان بارزانی گرەنتیى چارەسەرکردنى کێشەکەى کردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ـی تەمموزی ٢٠٢٥، خورشید هەرکی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا وتی، ئەوەى روویدا کارەساتێکى گەورەبووە و زۆر هەوڵیاندا رێی لێبگرن، بەڵام لەکۆتاییدا روویدا.
خورشید هەرکى باسی لەوەشکرد، لەسەر کێشەکەیان لیژنە
پێکهاتووە و ئەگەرى دووبارەبوونەوەى ئەو کێشەیەى شەوى رابردوو روویدا، مەحاڵە.
پێشتریش خورشید هەرکی پەیامێکی بۆ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەى نەوەى
نوێ نارد و تێیدا وتی، ئەوان دژى ستەم و ستەمکاران دەوەستنەوە و وتیشی، ئەوە ئەو دەسەڵاتەیە
کە بە تانک و زرێپۆش رووبەڕووی هاوڵاتیەکانى دەبێتەوە.
دوێنێ هەشتى تەمموز، هێزێکى پارتی چووە خەبات بۆ
دەستگیرکردنى خورشید هەرکى، کەسایەتى عەشیرەتى هەرکى، ناوبراو رووبەڕووى هێزەکەی
پارتی بووەوە و لەگرژى و ئاڵۆزییەکاندا دوو کەس کوژران و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.