PM:09:04:06/07/2025
8736 جار خوێندراوەتەوە
دوای كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، شاندی ئیمراڵی دەڵێن، دۆخی ته‌ندروستی باش بووه، دەشڵێن، ئۆجەلان له گفتوگۆكاندا جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه پڕۆسه‌ی ئاشتیی ده‌چێته قۆناغێكی نوێوه.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ـی تەمموزی ٢٠٢٥، شاندی ئیمراڵی پارتی یه‌كسانیی و دیموكراسیی گه‌لان (ده‌م پارتی) له پاش ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دوو كاتژمێری له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجەلان له ئیمراڵی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "ئێمه ئه‌مڕۆ له زیندانی ئیمراڵی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دوو كاتژمێر و ٣٠ خوله‌كیمان له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان ئه‌نجامدا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه،
کۆبوونەوەکە زۆر به باشی تێپه‌ڕی، دۆخی ته‌ندروستی ئۆجه‌لان زۆر باش بوو، له
گفتوگۆكاندا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پڕۆسه‌كه پێی ناوه‌ته قۆناغێكی نوێوه
و پێویستە هه‌موو لایه‌ك بۆ ئه‌و هه‌نگاوه نوێیانه و به‌گوێره‌ی پێویستی پڕۆسه‌كه
به‌رپرسیارێتی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
هاوکات هه‌ریه‌ك
له ئه‌ندامانی شاندی ئیمڕاڵی "په‌روین بوڵدان و فایه‌ق ئۆزگور ئه‌رۆل"
پێشتر له ١٨ـی ئایاری ئه‌مساڵ سه‌ردانی دوورگه‌ی ئیمڕاڵییان كردبوو و دیداریان ئه‌نجامدا،
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له دیداره‌كه‌دا ئاماژه‌ی بەوەکردبوو، پێویستی به په‌یمانێكی
كۆمه‌ڵایه‌تی نوێ هه‌یه.
له كاتی ده‌ستپێكردنی
گفتوگۆ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ر پرسی كورد تا ئێستا، شاندی ئیمڕاڵی (ده‌م پارتی) شه‌ش
جار سه‌ردانی دورگه‌ی ئیمڕاڵی كردووه و له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان دیداری ئه‌نجامداوه.