كارەبای هەرێم دەڵێت، هەر كەسێك كارەبا بە نایاسایی رابكێشێت، سزای دەكەن تا ئاستی چوار ملیۆن دینار، هەر ئەوەش نییە و ئەو ماوەیەی كارەبا نایاساییەكەی بەكارهێناوە، پارەی ئەویشی لێوەردەگرن.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ـی تەمموزی ٢٠٢٥، وەزارەتی کارەبای هەرێم، رێنمایی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوە و رێگریکردن لە سەرپێچیکردن لە تۆڕی کارەبادا بە شێوەیەکی نایاسایی، دەخرێنەکار لەو ناوچانەی کارەبای بەردەوامی پڕۆژەی رووناکییان هەیە.
هەروەها دەڵێن،
بەپێی رێنماییەکان هەر کەسێک کارەبای نایاسایی رابکێشێت، ئەوا تا چوار ملیۆن دینار
پێبژاردنی بۆ دەکرێت و بڕی پارەی کارەبای بەکارهێنراو لە ماوەی راکێشانی کارەبا بە
شێوەیەکی نایاسایی، لەسەر هەژمار دەکرێت.
وەزارەتەكە
رایگەیاندووە، بەدواداچوونی یاسایی بۆ هەر كەسێك دەكرێت كارەبای نایاسایی رابكێشێت
و هێڵی کارەباكەشی دەپچڕێت.
وەزارەتی
کارەبا جەخت لە گرنگی دابینکردنی کارەبای بەردەوام دەکاتەوە بە شێوەیەکی
دادپەروەرانە بۆ ئەو هاوڵاتییانەی بە شێوەیەکی رێکوپێک پسوڵەی کارەبای مانگانەیان
دەدەن.
هەروەها
رایدەگەیەنن، هەر سەرپێچییەک لە تۆڕی کارەبا و دەستکارییکردنی پێوەری کارەبا
مەترسیدارە و دەکرێت ببێتە هۆی زیانی گیانی بەهۆی تەزووی کارەبا یاخود ئەو ئاگرەی
بەهۆیەوە دروست دەبێت.
لەگەڵ ئەوەشدا،
بۆ کەمکردنەوەی دیاردەی سەرپێچیکردن و راکێشانی کارەبا بەشێوەیەکی نایاسایی،
وەزارەتی کارەبا هانی هاوڵاتیان دەدات بۆ ئەوەی تیمەکانی وەزارەت ئاگاداربکەنەوە
لە کاتی بینینی هەر سەرپێچییەک لە تۆڕی کارەبا لەرێگەی پەیوەندیکردن بە سەنتەری
خزمەتگوزاری پڕۆژەی رووناکی بە ژمارە ١٩٩٢.