تاقیكردنەوەكانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی كۆتایی هات، بڕیاریشە لەم هەفتەیە ئەنجامی تاقیكردنەوەكان بڵاوبكرێتەوە، قوتابیانیش وەڵامی ٣٥٠ پرسیاریان داوەتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە ٦ـی تەمموزی ٢٠٢٥، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڵاویکردەوە، تاقیكردنەوەكان كۆتاییان هات و قوتابیان وەڵامی ٣٥٠ پرسیاریان داوەتەوە، چونكە هەر تاقیكردنەوەیەك ٥٠ پرسیاری لەخۆ گرتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ هەر تێبینییەك
لەسەر تاقیكردنەوەكان، وەزارەتی پەروەردە روونكردنەوەی پێویستی دەبێت، هەر
هەڵەیەكیش هەبێت لە پرسیار مافی قوتابی نافەوتێت.
سەیوان عەلی بریکاری وەزارەتی پەروەردەش
وتی، تا ئەنجامدانی خولی دووەمی تاقیكردنەوەكان رێژەی دەرچوونی قوتابیان نازانرێت.
دەشڵێت، بە زووترین كات ئەنجامی
تاقیكردنەوەكان رادەگەیەنن و لەم هەفتەیە تێپەڕ ناكات و قوتابیان دەتوانن ئەنجامەکان وەربگرنەوە.
هەروەها، جیاواز لە ساڵانی رابردوو،
ئەمساڵ وەزارەتی پەروەردە بڕیاری دا یەكەمەكانی پۆلی ١٢ رانەگەیەندرێن و
نمرەكانیان ئاشكرا نەكرێت، وەك ئەوەی ساڵانی رابردوو لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان
قوتابییە یەكەمەكان دەستنیشان دەكران و خەڵات دەكران.