PM:01:34:06/07/2025
1728 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هاوڕابوون لەسەر ئەوەی نابێت بە هیچ شێوەیەک پرسی مووچە، تێکەڵ بە هیچ کێشە و ناکۆکییەکی سیاسی بکرێت و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان باجی ئەو ناکۆکییانە بدەن و پێویستە لە زووترین کاتدا ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ـی تەمموزی ٢٠٢٥، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ماوەبەسەرچوو بڵاویکردەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو پێشوازی مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کرد و کۆبوونەوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان
هەرێم و حکومەتی فیدراڵ، بە تایبەتی بابەتی مووچە و شایستە داراییەکانی
مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرا.
باسی
لەوەشکرد، هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە لە زووترین کاتدا، کێشەی
مووچە چارەسەر بکرێت و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت، لەمبارەیەوە
گفتوگۆکانی نێوان هەردوو حکومەتی ماوەبەسەرچوو و فیدراڵ بەردەوامن بۆ ئەوەی لەم چەند رۆژەدا، کێشەکە چارەسەر بکرێت.
ئەوەشی
خستەڕوو، لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، جەخت لە پێویستیی رێزگرتن لە سیستەمی
فیدراڵیی عێراق و مافە دەستوورییەکانی قەوارەی هەرێمی کوردستان کرایەوە.