سەردێڕ:

توێژینەوەیەک: پسکیت کردنە ناو چا مەترسیدارە

AM:09:14:06/07/2025

2000 جار خوێندراوەتەوە

زۆر کەس ئارەزوو دەکەن پسکیت بکەنە ناو چاکانیانەوە، وەک خوویەکی بەیانیان پێش ئەوەی دەست بە ڕۆتینی ڕۆژانەیان بکەن بەڵام پسپۆڕان هۆشداری دەدەن لە مەترسییە تەندروستییە ئەگەرییەکانی ئەم کارە باوە.


بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی "The Munsif Daily" باس لەوە دەکرێت کە ڕەنگە پسکیت و کوپێک چا سادە دەرکەون، بەڵام خواردنی ڕۆژانە دەبێتە هۆی کێشەی تەندروستی، پسکیت زۆرجار ڕێژەیەکی زۆر شەکر و کالۆری و چەوری تێر و کەمی ڕیشاڵی تێدایە، ئەم ماددانە ڕێژەی شەکر لە خوێندا بەرز دەکەنەوە، ئەمەش مەترسیدارە بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرە یان تێکچوونی غودەی دەرەقییان هەیە.

شارەزایان هۆشدارییان داوە کە بەردەوام بوون لەم خووە دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش و کێشەی میتابۆلیزم.

پسپۆڕانی تەندروستی دووپاتیان کردەوە کە خواردنی پسکیت لەگەڵ چا مەترسی لەسەر دڵ دروست دەکات، بەو پێیەی هەندێک پسکیت ڕێژەیەکی بەرزی سۆدیۆمیان تێدایە، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی پەستانی خوێن و کاریگەری لەسەر تەندروستی دڵ دەبێت.

بەهۆی کەمی ڕیشاڵی خۆراکییەوە، بسکیت کاریگەری نەرێنی لەسەر کۆئەندامی هەرس دروست دەکات، لەوانەیە ببێتە هۆی هەرس نەکردن و ئاوسانی سک یان قەبزی و کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن و لاوازبوونی بەرگری جەستە.

ئەم خووە دەتوانێت ببێتە هۆی ئاڵۆزی تەندروستی گەورە لە درێژخایەندا، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە بەشداری هیچ چالاکیەکی جەستەیی ناکەن بۆ سووتاندنی کالۆری.



 
 

 













گەلەری