PM:12:02:03/07/2025
14320 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی پێشمەرگەی دەڵێت، رۆژی یەکشەممە ٦ـی تەمموز هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی شەش بەسەر هێزەکانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ـی تەمموزی ٢٠٢٥، وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەنجامدانی رێكارە دارایی و ژمێریارییەكان لەلایەن بەریوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەكان (ژمێریاری سەربازی) لە رۆژی یەكشەممە بەرواری ٦ـی تەمموز دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
وەزارەتەکە
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم مانگە ٦٤ هەزار و ٢٤٤ ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستمی
پڕۆژەی هەژماری من، هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن.