PM:02:31:22/06/2025
107120 جار خوێندراوەتەوە
بەپێی رۆژ ژمێری حکومەتی ماوەبەسەرچوو بەبۆنەی سەری ساڵی کۆچییەوە رۆژی پێنجشەممە ٢٦ـی حوزەیران پشووی رەسمی دەبێت.
بەپێی رۆژ ژمێری حکومەتی ماوەبەسەرچوو، رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە بەبۆنەی سەری ساڵی کۆچییەوە لەسەرجەم فەرمانگەکانی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەکرێتە پشووی رەسمی.
ساڵی کۆچی یەکێکە لەساڵە پڕ بایەخەکان
لەمێژووی ئیسلام و مسوڵماناندا، بڕیاری کۆچ لەلایەن پێغەمبەری ئیسلامەوە بڕیارێکی
مێژوویی بوو، پێغەمبەری ئیسلام لەتەمەنی ٥٣ ساڵیدا لەمەکەوە بۆ مەدینە کۆچی کرد، ئەمەش
رێکەوتێکی گرنگە لەمێژووی موسڵمانانداو دواتر بەساڵی کۆچی ناسێندرا.