سەردێڕ:

شاسوار عەبدولواحید: ئەوەی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی بە خەڵكی دەكەن ئەوپەڕی بێڕەوشتییە

PM:06:04:02/07/2025

2740 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، ئەوەی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی بە خەڵكی دەكەن ئەوپەڕی بێڕەوشتییە، چونکە پارەكەیان هەیە و دابەشی ناكەن، دەشڵێت، نەدانی مووچە بەهۆی ئەو کەسانەیە کە دەنگیان داوەتە پارتی و یەکێتی.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی تەمموزی ٢٠٢٥، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، ئەو کەسانەی دەنگیان بە پارتی و یەکێتی داو و ئەوانەیشی بەشداری دەنگدانیان نەکرد هۆکاری ئەم دۆخە خراپەن.

وتیشی، ئەوەی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی بە خەڵكی دەكەن ئەوپەڕی بێڕەوشتییە، حکومەتی ماوەبەسەرچوو داهاتی نەوت و ناوخۆ و مانگی ١٢ی ساڵی رابردووی لەبەردەستە بەڵام مووچە دابەش ناکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، تاکە چارەسەر بەشداری هاوڵاتیانە لە دەنگدان و دەنگدانە بە نەوەی نوێ تاوەکو ئەم دۆخە خراپەی ئێستا چارەسەر بکەن.

جەختیشیکردەوە" ئەگەر ئەمجارە ئێمە دەرنەچینەوە ١٠ ئەوەندەی تر بارودۆخی هاوڵاتیان خراپتر دەبێت".

باسی لەوەشکرد، چارەسەری ئەم دۆخە لەدەستی هاوڵاتیاندایە، یان خەباتی چەكداری دەکەن كە ئێمە باوەڕمان پێی نیە، یان ئەوەیە خۆپیشاندان دەکەن و هەموو خەڵك بێنە سەرشەقام، یان ١٠ خولەک دەڕۆن بۆ دەنگدان و ئەم سیستمە دەگۆڕن.

 

 

 

 













گەلەری