دوای بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەهۆی هێرشەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤١ هەزار و ٣٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی تەمموزی ٢٠٢٥، نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤١ هەزار و ٣٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنی نرخەکەی جێگیرە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بەهۆی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە لە ١٣ـی
حوزەیراندا نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووە و دواتریش وردە وردە نرخەکەی
دابەزییەوە.
بەهای دراوەکانی دیکە بەرامبەر بە دینار:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٠ هەزار دینارە
١٠٠ پاوەن بە ١٨٧ هەزار و ٧٥٠ دینارە
١٠٠ کرۆنی سویدی بە ١٢٤ هەزار دینارە
١ ملیۆن تمەن بە ١٨ هەزار و ٢٥٠ دینارە