سەردێڕ:

پارێزەرێک: ئەوەی بەرامبەر سیپان ئامێدی کراوە کارێکی نایاساییە

AM:10:05:01/07/2025

1092 جار خوێندراوەتەوە

پارێزەرێک لە ئینستتیوتی مافە نێودەوڵەتییەکان لەبارەی رفاندنی سیپان ئامێدی پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لەلایەن هێزێکی پارتییەوە دەڵێت، ئەوەی بەرامبەر سیپان ئامێدی کراوە نایاساییە و بکەرانی ئەو کارە پێویستە ١٥ ساڵ سزا بدرێن.


ئەمڕۆ سێشەممە ١ـی تەمموزی ٢٠٢٥، بەشدار حەسەن، پارێزەر لە ئینستتیوتی مافە نێودەوڵەتییەکان لەبارەی رفاندنی سیپان ئامێدی پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لەلایەن هێزێکی پارتییەوە وتی، ئەوەی بەرامبەر سیپان ئامێدی کراوە نایاساییە و پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ خەڵکیان هۆشیارکردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ بەرگری لەخەڵک دەکەن و خەڵکیان هۆشیارکردووەتەوە، چاوی خەڵکیان کردووەتەوە، وایان کردووە کە خەڵک بوێری هەبێت و قسە بکات لەسەر مافەکانی.

باسی لەوەشکرد، دەسەڵات لە هەرێم بەرپرسیارە لەوەی کە پێویستە تۆمەتبارانی ئەو کارە بە زووی دەستگیربکرێن و ١٥ ساڵ سزا بدرێن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی یەکشەممە ٢٩ـی حوزەیران هێزێکی پارتی سیپان ئامێدی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی نەوەی نوێیان لەسەر رەخنەگرتن لە مەسعود بارزانی و خراپی دۆخی خەڵک رفاند و بەرەو شوێنێکی نادیاریان برد، پاشان دوای فشارە نێودەوڵەتییەکان لە رێگای نێوان زاخۆ و دهۆک فڕێدرا و دواتر گەیەندرایە نەخۆشخانە.

کاردانەوەکانی هێرشکردنە سەر سیپان ئامێدیی، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لەلایەن هێزێکی پارتییەوە و رفاندن و ئەشکەنجەدانی بەردەوامە.














گەلەری