فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، لە پارێزگای دهۆک هێزێکی پارتی سیپان ئامێدی پەرلەمانتاری کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێیان رفاند و بەرەو شوێنێکی نادیاریان بردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان وتی، لە پارێزگای دهۆک هێزێکی پارتی سیپان ئامێدی پەرلەمانتاری کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێیان رفاند.
ئاماژەیان بەوەشکردووە،
ئەم کارە چەتەگەرییەی پارتی دوایی قسەکانی ئەو پەرلەمانتارە دێت لەسەر مەسعود
بارزانی، سەرۆکی پارتی کە پرسیار دەکات ئایا ژیانی ئەو و پێشمەرگەیەک وەک یەکە؟
باسی لەوەشکرد، ئەو
رەفتارەی پارتی کارێکی مافیاگەرییە کە پەرلەمانتار بڕفێندرێت، هەروەها مەسعود
بارزانی نەک شایەنی ئەو رەخنانەیە کە (سیپان ئامێدی) لێی گرتووە، بەڵکو لەوەتەی هەیە خۆی و بنەماڵەکەی مایەی نەگبەتی میللەتی کورد و نەهامەتیەکانی خەڵکن، بە دزی
و تاڵانی بنەماڵەکەیان گەلی کورد و خەڵکی کوردستانیان بەم رۆژە گەیاندووە.